| |
Capítulo 1 Introdução
|
| |
| ئه‌و پڕۆسه زیندووه‌ی كه تاكه
خانه‌یه‌كی مرۆی پیتراو
ده‌بێت به 100- ترلیۆن- خانه‌ی
گه‌وره كه ره‌نگه
سه‌رنجراكێشترین دیارده‌ی
سرووشت بێ.
|
| لێكۆڵه‌ره‌وان ئێستا ده‌زانن كه زۆربه‌ی
ئه‌و فه‌نكشنه رۆتینانه‌ی
له‌شی مرۆی گه‌وره ده‌یكات
له كاتی دووگیانی‌دا
دامه‌زراوه -
زۆرجار به‌ر له‌دایكبوون.
|
| ده‌می پێشكه‌وتن
به‌ر له‌دایكبوون
به‌رده‌وام وه‌ك كاتی
ئاماده‌بوون تێگه‌یشتووین
كه پێشكه‌وتنی مرۆ
زۆر پێكهاته به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ،
چه‌ندین كارامه‌یی
به‌رجه‌سته ده‌كات، كه پێویستێتی
بۆ به‌رده‌وامی پاش له‌دایكبوون.
|
Capítulo 2 Terminologia
|
| دووگیانی له مرۆدا خۆرسك
نزیكه‌ی 38 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێ
له كاتی پیتاندنه‌وه
یان جووتبوونه‌وه، تا له‌دایكبوون.
|
| له یه‌كه‌مین 8 هه‌فته‌دا
دوای پیتاندن،
گه‌شه‌كردنی مرۆ پێی
ده‌گووترێ ئاوله‌مه،
كه به مانای "گه‌شه‌كردن له‌ناوه‌وه" دێ.
ئه‌م ده‌مه، پێی ده‌گووترێ
ده‌می ئاولهمهیی،
كه جودا ده‌كرێته‌وه
به پێكهێنانی
زۆربه‌ی سیستمه‌كانی له‌ش.
|
| له ته‌واوبوونی 8 هه‌فته‌وه
تا كۆتایی دووگیانی،
"گه‌شه‌كردنی مرۆ
پێی ده‌گووترێ كۆپهرهڵه،"
كه مانای "كۆرپه‌یه‌كی له‌دایك نه‌بووه."
له‌م ده‌مه‌دا،
كه پێی ده‌گووترێ ده‌می كۆرپه‌ڵه‌یی،
له‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێ و
سیستمه‌كانی ده‌ست به كارده‌كه‌ن.
|
| ته‌مه‌نه‌كانی ئاولهمهیی و
كۆرپه‌ڵه‌یی له‌م پڕۆگرامه‌دا
ئاماژه‌یه بۆ ده‌مێك كه
له پیتاندنه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات.
|