| |
Capítulo 40 3 a 4 Meses (12 a 16 Semanas): Papilas Gustativas, Movimento de Mandíbula, Reflexo de Sucção, Percepção dos Primeiros Movimentos do Feto
|
| |
| له نێوان 11 و 12 هه‌فته دا
له 60% کێشی کۆرپه‌ڵه زیاد ده‌کات
12 هه‌فته نیشانده‌ری کۆتایی
یه‌که‌مین سێیه‌م قۆناغه،
یان ترایمێستهر، له دووگیانی
|
| گۆپكه ئاشکرا‌کانی تام ئێستا
ناوه‌وه‌ی ده‌میان داپۆشیوه.
|
| تا له‌دایکبوون، گۆپكه‌كانی تام
ته‌نیا له‌سه‌ر زمان و
مه‌ڵاشوو ده‌مێننه‌وه.
|
| له‌سه‌ره‌تای 12 هه‌فته‌دا جووڵه له
رێخۆڵهدا ده‌ستپێ ده‌کات
و به‌رده‌وام ده‌بێ نزیک به 6 هه‌فته.
یه‌که‌م ماده که له كۆڵۆنی کۆرپه‌ڵه
و كۆڵۆنی نوێ زاده‌وه ده‌رێژرێ
پێی ده‌گووترێ مۆكۆنیهم.
پێکهاتووه
له ئه‌نزیمه‌کانی هه‌رسكردن،
پرۆتین و خانه‌ی مردوو
كه له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی ههرسكردنهوه
به‌رهه‌م دێنرێ.
|
| له نزیک 12 هه‌فته‌دا
په‌له‌كانی سه‌ره‌وه درێژده‌بن
گه‌یشتووه‌ته رێژه‌ی گونجاویان
قه‌باره‌ی له‌ش.
په‌له‌كانی خواره‌وه زۆرتر
ده‌خایه‌نن
بۆ وه‌رگرتنی دواین رێژه‌ی خۆیان.
|
| ته‌نیا پشت و ته‌پڵی سه‌ر نه‌بێ،
له‌شی کۆرپه‌ڵه‌که ئێستا هه‌ڵوێست له
سووكه دهستلێدانێك وه‌ده‌گرێ.
|
| گه‌شه‌كردنی جودابوونه‌وه‌ی سێكس
بۆ یه‌که‌م جار ده‌رده‌که‌وێ.
بۆ نموونه، کۆرپه‌ی مێینه
شه‌ویلگه‌كانی
زیاتر له نێر ده‌بزوێنێ.
|
| به پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستگرتنی
كشانه‌وه كه پێشتر ده‌بینرا،
ئێستا جوشدانی نزیک ده‌م دیاره
لاكردنه‌وه له بووژێنهرهوهیهك و
کردنه‌وه‌یه‌کی ده‌م
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه پێی ده‌گووترێ
"کاردانه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی"
و به‌رده‌وام ده‌بێ تا دوای له‌دایکبوون،
یارمه‌تی ساوا ده‌دات
له دۆزینه‌وه‌ی گۆی مه‌مکی دایکی
له ماوه‌ی شیردانی خۆرسكدا.
|
| ده‌موچاو به‌رده‌وام ده‌بێ له كامڵبووندا
كه چه‌وری ده‌ست ده‌کات به
پڕکردنه‌وه‌ی کوڵمه‌کان
و ددان ده‌ست ده‌کات به گه‌شه‌کردن.
|
| له 15 هه‌فته‌دا، موولووله‌كانی خوێن
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
و له مۆخی ئێسکدا زۆرده‌بن.
زۆربه‌ی خانه‌كانی خوێن پێكدێن.
|
| هه‌رچه‌نده جووڵه ده‌ستپێ ده‌کات
له ئاوڵه‌مه‌ی 6 هه‌فته‌دا
ژنی دووگیان بۆ یه‌که‌م جار هه‌ست
به جووڵه‌ی کۆرپه‌ڵه
له نێوان 14 و 18 هه‌فته‌دا ده‌کات.
لای خۆمان، ئه‌م كاره پێی ده‌گووترێ
شهقهاویشتن.
|