Skip Navigation

DVD Ilustrado Multilíngue

The Biology of Prenatal Development




بایۆلۆجی گه‌شه‌کردنی به‌ر له‌دایكبوون

.كوردی [Sorani]


 

Baixar Versão em PDF  O Que é PDF?
 

Capítulo 41   4 a 5 Meses (16 a 20 Semanas): Resposta ao Estresse, Verniz Caseoso, Ritmos Circadianos

‏له 16 هه‌فته‌دا، پڕۆسیجه‌ری ده‌رزی لێدان ‏له‌ سکی کۆرپه‌که ‏هۆرمۆنێک ده‌رده‌دات ‏كاردانه‌وه‌ی گووشار ‏رشتنی نۆرادرێنه‌ڵاین، ‏یان نۆرێپاینفراین بۆ ناو جۆگه‌كانی خوێن. ‏منداڵی تازه‌ له‌دایكبوو یان مرۆی گه‌وره كاردانه‌وه‌یان لێكده‌چێ ‏له‌ هه‌مبه‌ر پرۆسیجه‌ره‌ ترسێنه‌ره‌كان.

‏له سیستمی هه‌ناسه‌داندا، ‏بۆری سییه‌كان ئێستا نزیكن له‌ ته‌واوبوونه‌وه‌.

‏مادده‌یه‌كی سپی پارێزه‌ر، ‏که پێی ده‌گووترێ ڤێرنێكس كاسیۆسا، ‏ئێستا کۆرپه‌ ده‌ده‌پۆشێ. ‏ڤێرنێكس پێست ده‌پارێزێ ‏له هۆكاری خورێنه‌ری ‏شله‌ی ئه‌مینۆتیك

‏له 19 هه‌فته‌وه جووڵه‌ی کۆرپه‌ڵه، چالاکی هه‌ناسه‌دان ‏و رێژه‌ی لێدانی دڵ ده‌ست ده‌کات به سووڕی رۆژانه ‏که پێی ده‌گووترێ سێركه‌دیان ریتمس.

Capítulo 42   6 a 7 Meses (24 a 28 Semanas): Reflexo Cócleo-Palpebral e de Sobressalto; Pupilas Respondem à Luz; Olfato e Paladar

‏له 20 هه‌فته‌دا كۆكیلا ‏که ئۆرگانی بیستنه ‏گه‌یشتۆته‌ قه‌باره‌‌ی کامڵی خۆی ‏له ناو ته‌واو پێگه‌یشتووی ‏گوێی ناوه‌وه. ‏له‌مه‌ودوا، ‏کۆرپه‌ڵه‌ هه‌ڵوێست له‌ ‏مه‌ودایه‌ك ده‌نگ وه‌رده‌گرێ.

‏موو ده‌ست ده‌کات به گه‌شه‌کردن له‌سه‌ر پێستی سه‌ر

‏هه‌موو چینه‌کانی پێست و پێکهاته‌کانی دابینن، ‏که ئه‌مه‌ش گلانده‌کان و سه‌لكی مووه‌كان ده‌گرێته‌ خۆی.

‏له 21 بۆ 22 هه‌فته دوای پیتاندن، ‏سیه‌کان که‌مێک به‌توانا ده‌بن بۆ هه‌ناسه‌دان. ‏ئه‌مه قۆناغی گه‌شه‌کردن ره‌چاو ده‌کات ‏له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان ‏شیاو ده‌بێ بۆ هه‌ندێک کۆرپهڵه‌. ‏به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك له‌دوای یه‌کی پێشكه‌وتنی پزیشكی ‏به‌رده‌وامبوونی ژیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ‏بۆ ساوا پێشوه‌خته‌کان.